٧ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٩:٤٢
دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 583 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 27579 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 583 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 111 هەزار و 257 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 156 هەزار و 986 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 394 هەزار و 83 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/